نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە لێکەوتەکانی شەڕ و ململانێکان لە لوبنان، ئامارێکی مەترسیداری لەبارەی قەبارەی وێرانکارییەکان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ماوەی ڕابردووەوە، تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار خانوو و باڵەخانە لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان بەتەواوی خاپوور بوون یان زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم وێرانکارییە بەرفراوانە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و تێکچوونی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری ناوچەکە، ئەمەش قەیرانێکی مرۆیی قووڵی لە باشووری ئەو وڵاتەدا دروست کردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی کە بەردەوامی شەڕ نەک هەر زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی سڕینەوەی گەڕەک و گوندەکان بەتەواوی، کە دووبارە ئاوەدانکردنەوەیان پێویستی بە تێچوویەکی زەبەلاح و کاتێکی زۆر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.