دوای ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو شاندی باڵای واشنتن و تاران له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی 60 ڕۆژه له سویسڕا، بڕیار وایه وه‌كو وڵاتی نێوه‌ندگیر مه‌سعوود پزیكشیان سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی پاكستان بكات.
میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیار وایه مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە سەردانی پاکستان بکات، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و هه‌وڵه‌كانی پاكستان له‌و پێناوه‌دا.
لای خۆیه‌وه، حەبیبوڵڵا عەباسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنای ڕاگەیاندووە، سەردانەکە بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ڕاوێژکارییە له‌بواری سیاسی و ئه‌منیی له نێوان تاران و ئیسلام ئاباد دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.