سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس.
ڕۆژی دووشەممە 22ـی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە ماکسیم رۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ستاییشی هەڵوێست و دانبەخۆداگرتنی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستانی لەمەڕ شەڕ و گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كرد.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سووریا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵ و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و، جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.