وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ هەینی ڕایگەیاند، کە هیچ پەلەیەکی نییە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا، دوای ئەوەی بە شێوەی دیجیتاڵی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ کرد.
ئیسماعیل به‌قائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: بەو پێیەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە لە 18ی حوزەیران بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کراوە، بۆیه پەلەمان نییه لە ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیەی پێشتر باسکرابوو لە سویسرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیاتر گوتی: بەڵام پلانمان هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا ئەنجام بدەین، به‌ڵام تا ئێستا كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.