Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:19

نه‌تانیاهۆ: بۆ پاراستنی سنووری خاكمان هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر

100%

ئه‌مڕۆ هەینی، بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی سوپای وڵاته‌كه‌ی لە لوبنان دەمێننەوە تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت، هەڕەشەی ئه‌وه‌شی کرد، دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلیی ده‌بێت حزبوڵڵا باجێکی زۆر قورس بدات.  

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، سوپای ئیسرائیل تا ئەوکاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی باکووری ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمنی باشووری لوبنان دەمێنێتەوە. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی خۆپارێزی نه‌ك داگیركاریی.  

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بەرگەی هیچ هێرشێک ناگرێت كه‌ بكرێته‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كانی و خاكه‌كه‌ی و به‌دڵنیایی وه‌ڵامی توندی ده‌بیت.

لای خۆیەوە، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشداریدا لەوەی ئیسرائیل بە هێزێکی زۆرەوە وەڵامی هەر هێرشێکی حزبوڵڵا دەداتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.