ئەمڕۆ پێنجشەممە بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەختی لە گرنگی پاراستنی پەیوەندییە نزیکەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا کرده‌وه و ڕایگەیاند، واشنتن شان بە شان لەگەڵ ئیسرائیل وه‌ستابوو لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران‌دا ئه‌وه‌ش لای ئێمه له‌بیر ناكرێت.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ناتانیاهۆ لە ئاهەنگێکدا گوتی: لای ئه‌وان خەباتەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و تەحەدای زیاتریان له‌پێشه، ڕاشیگه‌یاند له به‌رگریی كردن له سه‌روه‌ری خاك و وڵات به‌رده‌وام ده‌بن و هیچ شتێك نابێته ڕێگریان له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان كه بكریته سه‌ریان.
نه‌ته‌نیاهۆ راشیگه‌یاند: له یه‌ك كاتدا بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و پاراستنی پەیوەندییە گرنگەکانمان لەگەڵ ئەمه‌ریكا هاوتای یه‌كن، له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكاش پشتگیریی له سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیل ده‌كات.
ده‌شڵێت: ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی پته‌وی واشنتن و ئیسرائیل نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.