Erbil 31°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 20:56

لە سلێمانی دوو دز دەستگیركران كە 60 ملیۆن دینار و 38 هەزار دۆلاریان دزی بوو

100%

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد كە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد بڕی 60 ملیۆن دینار و 38 هەزار دۆلاریان لە ماڵێكدا دزی بوو.

پۆلیسی سلێمانی لە هەواڵێكدا رایگەیاند: هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمار کرد بەهۆی ئەوەی دزی لەماڵەکەی کراوە و بڕی 60 ملیۆن دینار و 38 هەزار دۆلاری ‌‌ئەمریکی لێ دزراوە.

دوای كردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە و دەستپێكردنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، پۆلیس توانی هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیریان بكات، دەستیش بەسەر بڕی 28 ملیۆن دینار و 27 هەزار و 600 دۆلار بگرێت.

تۆمەتبارەكان بڕێک لە پارە دزراوەکانیان دابوو بە قاڵبێک زێڕ کە بڕەکەی 100 گرام بووە، لە كاتی دەستگیركردنیاندا توانرا دەست بەسەر ئەو قاڵبە ئاڵتوونەشدا بگیرێت.

پۆلیسی سلێمانی جەختی كردەوە كە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (م. ع. ش) و (س. ئ. م) بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.