Erbil 31°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 22:45

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران: 5 ڕاوێژکاریی نوێ دەکرێنەوە

Rawand rebwar
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر ڕێباز باڵەک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی تەندروستی، بڕیارە 5 ڕاوێژکاریی نوێ لە بوارە جیاوازەکاندا بکرێنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین و دابینکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ هاووڵاتییان.

بەپێی گوتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، ئەم ڕاوێژکارییە نوێیانە بوارەکانی (دڵی منداڵان، میز و میزەڕۆ) و چەند پسپۆڕییەکی تری ورد دەگرێتەوە. ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە کە پزیشکانی زیاتر لەو بەشانەدا ئامادەییان هەبێت تاوەکو نەخۆش لە کەمترین کاتدا چارەسەر وەربگرێت.

دکتۆر ڕێباز ئاماژەی بە گرنگیی بەشی چاودێریی چڕی منداڵانی ناکام کرد و گوتی: "لە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا تێچووی یەک شەو مانەوە لە نێوان 350 هەزار بۆ 500 هەزار دیناردایە، بەڵام بە کردنەوەی ئەم بەشانە لە کەرتی گشتیدا، بارگرانییەکی زۆری دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان کەم دەبێتەوە."

سەبارەت بە کاتی دەستبەکاربوونی ئەم بەشانە، دکتۆر ڕێباز پێشبینی کرد لە ماوەی 2 مانگی داهاتوودا بخرێنە خزمەت هاووڵاتییانەوە، هاوکات ئاشکراشی کرد کە هێشتا هەندێک کەموکوڕی لە ڕووی ئامێرە پزیشکییەکان و میلاکی فەرمانبەران و پزیشکاندا هەیە، کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.