Erbil 31°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 20:56

پزیشکیان: یاداشتنامەکە ئاشتیمان بۆ دەهێنێت

100%

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای واژۆکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕێککەوتنەکەی بە هەنگاوێکی گەورە وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "ئەمە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و پەیامێکی ئێرانی بەهێزە؛ ئاشتی لەژێر سێبەری ڕێزی دوولایەنەدا بەدی دێت."

پزیشکیان لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی لەسەر پرەنسیپەکانی وڵاتەکەی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پابەندە بە ئاشتی جیهانی بە پاراستنی شکۆ و سەربەخۆیی، هەروەها برەودان بە پێشکەوتن و هاوکارییە ناوچەییەکان."

ئەم لێدوانانەی پزیشکیان دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی چوارشەممە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ کرد، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئاستی جیهاندا لێکەوتووەتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.