Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 12:50

سوپای ئیسرائیل بڵاوبوونەوەی هێزەکانی لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری ناو خاکی لوبنان ڕاگەیاند

Kurdistan Ahmed
100%

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی نەخشەی ئەو ناوچە ئەمنییەی بڵاوکردەوە کە هێزەکانی تێیدا جێگیر کراون و ڕایگەیاند، بەپێی پێویستییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، هێزەکانیان لە ناوچەیەکی ئەمنیدا بڵاوەیان پێ کراوە کە دەگاتە قووڵایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە ناو خاکی لوبناندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە بۆیان دیاری کراوە جێگیر بوون و بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکان و بەهێزکردنی پاراستنی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل.

 ئەم هەنگاوە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل جەخت لەسەر دوورخستنەوەی هەڕەشەکانی سەر سنوورەکانی دەکاتەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم نەخشەیەش وەک ئاماژەیەک بۆ جێگیربوونی هێزەکانی لەو ناوچانەدا دەبینرێت بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان.

نەخشەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.