وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیران تا ڕۆژی پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەت سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەش دەگرێتەوە کە تەمویلی مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.
هاوکات لە هەمان ماوەدا، مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ڕێکەوتی 1ی تەممووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج دەکرێت. ئەم هەنگاوەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە چوارچێوەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانە دێت کە مووچەکانیان لەسەر بودجەی ناوخۆیی دابین دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.