سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەفەرمی داخیلی نێو وەرزی هاوین دەبین، بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە و لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەحیساباتی فەلەکی سەرەتای هەفتەی داهاتوو داخیل بە وەرزی هاوین دەبین، بەهۆیەوە کەشوهەوای ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان گەرمتر دەبێت.
پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوو بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، بۆ نموونە سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، دواتریش ڕۆژی شەممە گەرمایەكی بەهێز زاڵ دەبێت بەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، پلەکانی گەرما لە هەندێك شوێن دەگاتە 49 – 50 پلەی سیلیزی.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە زۆربەی ڕۆژەکاندا لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ عەسر تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بەرزدەبێت، بۆیە باشترە هاووڵاتییان لەم كاتانەدا كەمتر بچنە دەرەوە و تیشكی خۆر لێیان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.