بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لەسەر رێگای کۆیە – سماقوڵی سێ قوربانی لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لە جۆی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کرێ (تاکسی) لەسەر رێگای کۆیە - سماقوڵی لە نزیک سێڕییانی جەلی ڕوویدا.
هاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوە دا، بە هۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گیانی لەدەست دا و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات کە پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.