سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە لایەن خۆم و بە نوێنەرایەتی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان، بنەماڵەی گەورە و ناودارتان و هەموو ئازیزانی دەکەین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "بۆ ئێوە و هەموو بنەماڵەتان سەبووری و تەمەن درێژی بە ئاوات دەخوازین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.