سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
دەقی پەیامەکە؛
بەڕێز: جەنابی کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاو
بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە لایەن خۆم و ڕێبەڕایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو و بەگشتی بنەماڵەی بارزانی دەکەم. ڕەوانی ئارام و جێگای بەهەشتی بەرین بێت. هیوای تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ ئێوە.
بە حورمەتەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٥ / ٩ / ٢٠٢٦
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.