Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:17

ئاکسیۆس: ئەمریکا و ئێران تاوتوێی واژۆکردنی پێشوەختەی ڕێککەوتنەکە دەکەن

Kurdistan Ahmed
100%

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی، ڕۆژی چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا و ئێران و نێوەندگیرەکان خەریکی تاوتوێکردنی ئەگەری پێشخستنی کاتی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیانن.

بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس کە لە زاری دیپلۆماتکارێکی یەکێک لە وڵاتە نێوەندگیرەکان و سەرچاوەیەکی تری ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، پێشنیار کراوە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، پێش بخرێت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە. ئامانجی سەرەکی لەم خێراکردنە گەیشتنە بە ڕێککەوتن بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز پێش ڕۆژی هەینی کە هەردوولا لەسەر ئەم پرسە هاوڕان.

سەرەڕای گۆڕانکاری لە کاتی واژۆکردنەکە، بڕیارە ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکی و ئێرانی بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وەک پلانی بۆ دانراوە لە وڵاتی سویسرا بەڕێوەبچێت. چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا دەستپێکردنی دانوستانەکان دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تاوتوێ بکرێت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە واژۆی ئەلیکترۆنی بۆ ڕێککەوتنەکە پێشتر کراوە و ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت واژۆی دووەمە. هاوکات ئێران داوای کردووە کە دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە پێش واژۆکردنی فەرمی بڵاونەکرێتەوە، هەرچەندە کۆشکی سپی لەژێر فشاری سیاسی ناوخۆیدایە بۆ بڵاوکردنەوەی دەقی ڕێککەوتنەکە.

پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە پڕۆسەی کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە و هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، تەنها دوای مەراسیمی واژۆکردنی فەرمی لە ڕۆژی هەینیدا دەست پێ دەکات، بەڵام ئەم هەوڵە نوێیەی ئەمڕۆ دەری دەخات کە هەردوولا دەیانەوێت پڕۆسەکە خێراتر بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.