سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری لە نێوان ئەوروپا و ئەمهریکا لە بواری زیرەکی دەستکرددا کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمهریکا ئەنترۆپیکیان ناچارکرد دەستڕاگەیشتن بە نوێترین مۆدێلەکانی ڕابگرێت بە هۆکاری لهبهرچاوگرتنی ئاسایشی نیشتمانیی .
ڤۆن دێر لایین لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردەکانی "گروپی حەوت" و بەڕێوەبەرانی بواری ژیریی دهستكرد لەنێویاندا داریۆ ئامۆدی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک لە شاری ئێڤیان لە فەرەنسا گوتی: ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەبێت هاوبەشی بەهێز بن لە بواری زیرەکی دەستکرددا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئەو تەکنەلۆژیایانە بەکاردەهێنین کە متمانەیان بە یەکتر هەیە، هەروەها سیستەمی داراییمان بەیەکەوە بەستراوەتەوە، ئەوە لە بەرژەوەندی هاوبەشماندایە کە هاووڵاتییان و بازرگانەکانمان بتوانن بە سەلامەتی باشترین مۆدێلی AI بەکاربهێنن."
سهرۆكی كۆمسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا زیاتر گوتی: دهبێت ئاسایشی نهتهوهیی و دارایی وهكو پاكێجێكی جیهانی بخهینه ناو تۆڕی فراوانی زانیارییهكانی زیرهكی دهستكرد، ئهوهش له دواجاردا سوودی بۆ ههموو جیهان دهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.