Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:12

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی ڕادەستی بەغدا کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی فەرمانگەی ژمێریارییان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و جیا لە لیستی مووچەی مانگی 6، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاریشیان ڕادەست کردوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.