دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانی ژێرئاوی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا بوو.
گەنجەکە ناوی (توانا نەجم مەجید)ـە، خەڵکی گوندی "خۆران"ە لە بناری چیای سەفین (سەر بە قەزای پیرمام). ناوبراو لە ڕێکەوتی 13ی ئەم مانگەدا لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و لەو کاتەوە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوام بوو.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: "دوای دۆزینەوەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری ڕووداوەکە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.