ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات و سێ پرسی گرینگ تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی حوزەیرانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، سێ بڕگەی سەرەکی تاووتوێ دەکرێن:
یەکەم: گفتوگۆکردن لەبارەی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بۆ وەرزی چاندنی ئەمساڵ، لەگەڵ خستنەڕووی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
دووەم: بڕیاردان لەسەر پرسی خانەنشینکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو ئەندامانەی کە مەرجە یاسایییەکانی تەمەن و ساڵانی خزمەتیان تێدایە.
سێیەم: ڕاگرتنی سوودمەندیی خاوەن داهاتە باڵاکان لە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکیی ناوەندی و تەرخانکردنی تەنها بۆ خاوەن داهاتە سنووردارەکان، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.