Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

سایلۆی هەولێر دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سایلۆی هەولێر داوا لەو جووتیارانە دەکات بێن چەکی پارەکانیان وەرگرن کە لە ڕۆژانی ڕابردوو گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

ئیدارەی سایلۆی هەولێر ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکە کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانیان دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی سایلۆکە، دابەشکردنی چەکەکان ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە ناویان لە زنجیرەی 1491 تاوەکو 1670 دایە.

پڕۆسەکە لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ئەنجام دەدرێت و کاتی وەرگرتنی چەکەکان لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00ی ئێوارە دەبێت.

سایلۆی هەولێر چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاری کردووە، کە بریتین لە:

1.  پێویستە خاوەنی چەک خۆی ئامادە بێت، یان بریکارنامەی (وەکالە)ی پەسەندکراوی ساڵی 2026ی پێبێت.

2.  ئەگەر خاوەنی چەک کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت وارسەکان دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی وارسەکان پێشکەش بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.