Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:12

بەریتانیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌ منداڵان قەدەغە ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی بەنیازە دەستڕاگەیشتن بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 16ساڵی به‌ یاسا قەدەغە بکات، ئەمه‌ش له‌پێناو گرتنه‌به‌ریی ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی منداڵەکان.

كیێر ستارمه‌تر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌نیازه‌ له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵی له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بپارێزێت، ئه‌گه‌رچی دان بە سەختییەکانی جێبەجێکردنیدا دەنێت.

ستارمەر لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ په‌یامێكدا ئەمەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ وڵاتەکە و خێزانە بەریتانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان وەسف کرد كه‌ ده‌توانێت منداڵه‌كان له‌ناو فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته‌كه‌یاندا به‌ زیندوویی بهێڵته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری په‌روه‌رده‌ی خێزان.

ستارمه‌ر ئاماژەی بەوەشکردووە، سۆشیال میدیا منداڵان دڵخۆش ناکات، به‌ڵكو بەرکەوتنیان منداڵان بۆ ناوەڕۆکی مەترسیدار ده‌بات و ئاڵووده‌بوونی نا ته‌ندروست دروست ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی كه‌ داڕێژراوه‌ و بریار وایه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان قەدەغەکردنەکە بە تایبەتی سناپچات، تیک تۆک، یوتیوب، ئینستاگرام، فەیسبووک و ئێکس دەگرێتەوە، بەڵام ئەپەکانی نامە ناردنی وەک واتسئەپ و سیگناڵ ناگرێتەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.