میدیاكانی ئێران ئاشكرای دەكەن، رۆژی هەینی داهاتوو لە دوای پڕۆسەی واژۆكردنی رێككەوتن، گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم كەشتییەكان دەكرێتەوە.
ئاژانسی (تەسنیم) بڵاوی كردەوە: لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتن كە بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت، گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكان دەكرێتەوە.
بڵاویشی كردەوە كە لە یەكێك لە خاڵەكانی سەرەتای رێككەوتنەكە لەگەڵ ئەمریكا، جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی لوبنان و ڕێزگرتن لە یەكپارچەیی ئەو وڵاتە كراوەتەوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدابوو كە راستەوخۆ دوای واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئێران، هاتوچۆ لە گەرووی هورمز ئاسایی دەبێتەوە و سەرجەم ئابڵووقەكانی سەر ئەو وڵاتەش هەڵدەگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.