ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگه‌یاند:هێرشەکانی ئەمه‌ریکا وای كرد هه‌موو هه‌وڵه جدییه‌كانی دانوستان و ئاگربه‌ست مایه‌پووچ بن،ده‌ڵێت، له به‌رگریی كردن له خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
کازم غەریب ئابادی، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئامانجە ڕه‌واكانی ئێرانن و بەڵگەن لەسەر دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر سەروەریی خاك و ئاسمانی ئێران".
ڕوونیشیکردەوە: ئەمە "پێشێلکارییەکن کە وا دەکەن ئاگربەست ببێتە شتێکی بێ مانا".
ئابادی زیاتر گوتی: "هێرشەکانی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی به‌رگریی كردنه له خۆی ئه‌وه‌نده ده‌ستدرێژیی كردن نییه، ئه‌وه‌ش مافێكی یاسایی و شه‌رعی خۆمانه.
جێی باسه، ماوه‌ی دوو رۆژه ئه‌مه‌ریكا و ئێران نێوانیان ئاڵۆز بووه و ئه‌مه‌ریكا گورزی كوشنده‌ی سه‌ربازی ئاڕاسته‌ی ئێران كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتریش ده‌كات بۆ سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی وڵاته‌كه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دروست بوو كه ئێران له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و بابه‌ته‌كانی دانوستان و ئاگربه‌ست گرفتی تێكه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.