حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە نووسراوێكی فەرمی، رێنمایی نوێی بۆ هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ دەرەوەی وڵات دەركرد، لە خاڵێكی رێنماییەكەدا هاتووە كە بۆ رێگریكردن لە گرانبوونی ئۆتۆمبێل، هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل راگیرا و بەشێوەیەكی كاتی رێگە بە هەناردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بۆ دەرەوە نادرێت.
رێنماییە نوێیەكە بەشێوەیەكی گشتی لە 8 خاڵ پێكهاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 10/6/2026 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان دەركراوە.
لە خاڵكی دیكەی رێنماییەكەدا هاتوو كە دەبێت كۆمپانیاكان سەرەتا مۆڵەتی هەناردەكردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی وەربگرێت، ئینجا دەتوانێت ئۆتۆمبێل هەناردەی دەرەوە بكەن.
هەروەها لە خاڵكی دیكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە هەر ئۆتۆمبێلێك هەناردەی دەرەوە بكرێت، دەبێت باجی 5% لە بەهای ئۆتۆمبێلەكە وەربگیرێت.
جەختیش كراوەتەوە كە ئەم رێنماییە نوێیانەی هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل لە رۆژی 15/6/2026 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وێنە: دەقی رێنماییە نوێیەكانی هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ دەرەوە:-


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.