Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:58

دۆناڵد ترەمپ: ئێران کاتێکی زۆری لە دانوستاندا بەفیڕۆ دا و ئێستا دەبێت باجەکەی بدات

100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران کاتێکی زۆری لە دانوستانکردن بۆ ڕێککەوتن بەفیڕۆ داوە و ئێستا دەبێت باجەکەی بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "ئێران تەنیا قسە دەکات بەبێ کردار و سەردەمی خۆسەپێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی کۆتایی هاتووە".

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران کاتێکی زۆری لە دانوستانکردن بۆ ڕێککەوتنێک بەفیڕۆ دا کە دەسکەوتی گەورەی بۆ بەدی دەهێنا، بەڵام ئێستا دەبێت باجەکەی بدەن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "سوپای ئێران لە ناو پشێوییەکی گەورە و سەرلێشێواوییەکی گشتگریدایە، زۆرێک لە پێکهاتەکانی ئەو سوپایە وەک هێزی دەریایی و ئاسمانی چیتر بوونیان نەماوە".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.