Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:58

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە

100%

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیندراوێکدا ئاگاداریی هاووڵاتییان و شوێنکارەکان دەکاتەوە کە خۆیان بپارێزن لەو باند و گرووپانەی کاری ساختەکاری دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری هاووڵاتییان و شوێنکارەکان دەکەینەوە خۆیان بپارێزن لەو باند و گرووپانەی کە بەشێوەی ساختە و بە پلانی جیاواز پەیوەندییان پێوە دەکەن بەناوی ریکلام یان پێداویستی کرینەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و دواتر وا نیشان دەدەن کە بەڕێگای هەژماری بانکی پارەیان بۆ ڕەوان دەکەن لە جێگای ئەوەی پارە برواتە سەر هەژمارەکانتان پارەتان ڕادەکێشرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم شێوازە جۆرێکی فێڵکردنە و پێویستی بە هۆشیاری لە مامەڵەکردنەوە هەیە، بۆیە داوا دەکەین بۆ ئەوەی سامانتان پارێزراوبێت، خۆتان بە دوور بگرن لەو مامەڵەکردنانەی کە بەڕێگای هەژماری بانکی دەکرێت بەبێ ئەوەی کەسی بەرامبەر بینراوبێت یان ناسراوبێت.

ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات: لە لایەن تیمەکانیانەوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کراوە و لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.