Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:01

وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی کارەبا، خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی وزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممەوە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە، 15ـی حوزەیران دەوەستێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ـی مانگی 6 کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ یاخود دوای 15ـی 6 سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە ڕێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری وزە بێت.

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم ڕاوەستانە کاتییە لە خزمەتگوزاریی پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارتی کارەبا ڕوودەدات. ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.