سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دەکات و لە دیدارێکدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ دەکەن و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و ئاشتی دەکەنەوە.
ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئالنگارییەکانی بەردەم داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.