Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:01

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات و لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کران.

ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا، کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و جەختی لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە گرنگ مێژووییە کردەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانییان کرد لەو پاڵپشتیانەی کە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فەڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەکانی گەلی کوردستان بە گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند کە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەکەین.

بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.