Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:01

خورماتوو.. کێشەی سووتەمەنی ئەمبوڵانسەکان چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی نەبوونی سووتەمەنی لە ئەمبوڵانسەکانی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو خرایە ڕوو، جێگری پارێزگاری سەلاحەددین بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەرکرد.

مستەفا بەیاتی، جێگری پارێزگاری سەلاحەددین ڕایگەیاند، لەمەودوا بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە شێوەی 24 کاتژمێری دابین دەکرێت، بەمەش ئاستەنگەکانی بەردەم گواستنەوەی نەخۆش و حاڵەتە بەپەلەکان لادەبرێن و تیمەکان دەتوانن بەبێ دواکەوتن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، چاودێران و هاووڵاتیانی ناوچەکە جەخت دەکەنەوە کە سەرەڕای چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، پێویستە بە پەلە کێشەی کەمیی دەرمان و پرسی ڕەوانەکردنی (ئیحالە)ی نەخۆش بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە چارەسەر بکرێت، چونکە ئەم دوو گرفتە وەک کێشەی سەرەکی و گرنگ ماونەتەوە و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.