سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.