Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 05:01

دۆناڵد ترەمپ: بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران گەیشتووینەتە قۆناغەکانی کۆتایی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، هەوڵەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و دوو یان سێ ڕۆژی دیکەی پێدەچێت.

ڕۆژی سێشەممە  9ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی.

دۆناڵد ترەمپ دوای ئامادەبوونیشی لە یارییەکی کۆتاییی خولی باسکە لە نیویۆرک، گوتی: "ئێمە لە قۆناغەکانی کۆتاییی گەیشتنین بە ڕێککەوتنێک کە زۆر باش دەبێت".

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەیشتن بەو ڕێککەوتنە دوو یان سێ ڕۆژی پێدەچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.