Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:42

ئیسرائیل: هێرش و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانمان بۆ سەر لوبنان بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی كردەوە كە هێرشە سەربازییەكانیان بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان بەردەوام دەبێت، ئەمە سەرەڕای ئەو هۆشدارییانەیە كە ئەمڕۆ ئێران خستبوویەڕوو.

یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند كە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر هێرش و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی دژی حزبوڵا.

بەمەش ئیسرائیل سەرجەم هۆشدارییەکانی ئێرانی پشتگوێ دەخات کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر لوبنان، ئەوا تاران دەست بە هێرشكردن سەر ئیسرائیل دەکاتەوە.

کاتس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل لە هێرش و ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی لە لوبنان دژی ڕێکخراوی حزبوڵا بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هێرش و ئۆپڕاسیۆنانە وەک وەڵامدانەوەیەک دەبێت بۆ هەر هێرشێکی ئێران کە بکرێتە سەر باکوری ئیسرائیل.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە ئێران ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو، بەڵام لەبەرامبەریشدا هۆشداری دابوو كە ئەگەر دەستدرێژی و کارە دوژمنکارییەکان ئیسرائیل بۆ بەیرووت و باشووری لوبنان بەردەوام بن، ئەوا ڕێکاری زۆر توندتر لە جاران دەگرنەبەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.