دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی حوزەیران، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کردنەوەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕاگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، بە جۆرێک کە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایش لە ئاسمانی عێراقدا مسۆگەر بکرێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران لە هەر پێشهاتێکی نوێ دەربارەی جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئاسمانیی وڵاتەکە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بە ڕووی گەشتەکاندا دادەخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.