Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:42

سەرۆکی ئەمریکا: ئیسرائیل و ئێران خوازیاری ئاگربەستن و گەمارۆکە تا ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنەAFP
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەردوو لایەنی ئیسرائیل و ئێران بەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێدا دەگەڕێن و دانوستانەکانی ئاشتی لە قۆناغی پێشوەچووندان.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند: دانوستانە کۆتاییەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بەڕێوەدەچن، مەگەر نەزانی یان گەمژەیی ببێتە ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەکەدا. جەختیشی کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت کارەکان بە خێرایی بەرەو پێش بچن.

سەبارەت بە فشارەکان، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆکە بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە بەردەوام دەبێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی هەردوو لایەن دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ سوپاسی هەموو لایەکی کرد بۆ بایەخدان بەم پرسە و هیوای خواست هەنگاوەکان بە ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیری ناوچەکە کۆتاییان بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.