Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 13:41

ئۆكراینا شه‌پۆلێكی چڕی هێرشی دڕۆنی ئاڕاسته‌ی ڕووسیا كرد

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕێگری لە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی کردووە کە ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ خاکی وڵاتەکەیان کرد بووه‌ ئامانج، بەتایبەتی لە ناوچەی سانت پترسبۆرگ، کە ڕۆژی هەینی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتیی بە بەشداری ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا تیایدا کۆتایی پێهات.

دوای هێرشه‌ درۆنییه‌كانی ئه‌مرۆ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، "کاتی کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا هاتووە، بەڵام سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت بەردەوام بێت لە شەڕەکان".

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەشێکی زۆری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ناوچەی سانت پترسبۆرگ لە باشووری ڕۆژئاوای رووسیای كردووه‌ته‌ ئامانج کە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی کە بە "داڤۆسی ڕووسیا" ناسراوە تیایدا به‌ڕێوه‌چووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ئەلێکساندەر درۆزدێنکۆ پارێزگاری ناوچەی دەوروبەری سانت پترسبۆرگ، ، لە ڕێگەی تێلێگرامەوە بڵاویکردەوە، زیاتر لە 140 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەی لینینگراد خراونەتە خوارەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.