Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:08

وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە ئێران

Kurdistan Ahmed
100%

سەرچاوە هەواڵییەکانی کەناڵی "ئەلحەدیس" ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی پاکستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە وڵاتی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە وەزیری ناوخۆی پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران کۆببێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین مەلەفی گرنگ، کە دیارترینیان پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر و گرووپە چەکدارییەکان لە ناوچە سنوورییەکان.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەردوو وڵاتی دراوسێ، لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانیان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گرژییەک کە کاریگەری بکاتە سەر سەقامگیری ناوچەکە. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و تاران بکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.