Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 15:19

دۆناڵد تره‌مپ: ئێران هێشتا توانای مووشه‌كیی باشی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێن بی سی" ڕایگەیاند، ئێران هێشتا "21 بۆ 22%"ی مووشەکەکانی لەبەردەستە، ئەوەش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ لە بەشێکی سەرەتایی ئەو چاوپێکەوتنەی کە کەناڵەکە ڕۆژی هەینی په‌خشیكرد، گوتی: "ئێران بڕێكی باش مووشەک و بڕێكی باش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەیە، ڕاشیگه‌یاندووه‌، پێموایە ڕێژەی ئەو مووشەکانەی کە ئێران له‌ ئێستادا هه‌یه‌تی لە نێوان 21 بۆ 22 لەسەدا دایە.

تره‌مپ ده‌شڵێت:  "ئەوە مووشەکێکی زۆرە، بەڵام بەقەد ئەو کاتەی کە یەکەم هێرشمان دەستپێکرد زۆر نییە".

لە سەرەتای مانگی ئایاردا، ترەمپ ڕایگەیاندبوو، تاران هێشتا "18 بۆ 19%"ی کۆگای مووشەکەکانی لەبەردەستدایە.

تره‌مپ ڕاشیگه‌یاندووه‌: "زۆربەی کارگەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لەناوچوون، زۆربەی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران لەناوچوون و زۆربەی شوێنەکانی دروستکردنی مووشەک لەناوچوون".

ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "مووشەکی ئاگادارکردنەوەی ئاراستەی دوو کەشتی ئەمریکی لە کەنداوی عومان کردووە، ئەمەش دوای شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم هەفتەیە لە کەنداو، بەڵام واشنتۆن ئەمەی ڕەتکردەوە.

دوای چەند هەفتەیەک لە دانوستانە ئاڵۆزەکان هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نه‌هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوه‌، "ئێران هیچ بژاردەیەکی دیکەی له‌به‌ر ده‌ستدا نییە جگە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.