ئه‌مڕۆ هەینی، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دووپاتی کردەوە کە شەڕی ئۆکراینا تەنیا کاتێک کۆتایی دێت کە ڕووسیا به ئامانجەکانی خۆی بگات.
پووتین لە گوتارێکدا لە میانی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی له "سانت پترسبۆرگ" ڕایگەیاند، "ئێمە وا گریمانە دەکەین کە دوژمنایەتییەکان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا ڕۆژێک کۆتایی دێت، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت کە به‌و ئامانجانە دەگەین کە بۆ خۆمان دامانناوە ."
پووتین راشكاوانه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ زێلینسكی بێ مانایه، پێش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خواسته‌كانی ئێمه بكرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه فه‌ره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، وه گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كرداری بۆ داڕشتنی پلانی ئاشتی له نێوانیاندا.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا چاڵنجی ئاشتی خسته به‌رده‌م پووتین و داوای كرد له نزیكه‌وه پێكه‌وه كۆببنه‌وه بۆ وه‌ستانی جه‌نگی چوار ساڵه‌ی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.