Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 06:16

سەرۆكی چین سەردانی كۆریای باكور دەكات و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

میدیا فەرمییەکانی چین ئەمڕۆ هەینی بڵاویان کردەوە کە هەفتەی داهاتوو شی جین پینگ سەرۆکی چین سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە بۆ وڵاتی کۆریای باکوور ئەنجام دەدات.

سەردانەكەی شی جین پینگ لەسەر بانگهێشتی فەرمی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور دەبێت.

سەردانەكەی شی جین پینگ سەرۆكی چین و سەرۆكی پارتی کۆمۆنیستی چین لە ماوەی نێوان 8 بۆ 9ی ئەم مانگە بۆ وڵاتی كۆریای باكور دەبێت.

پەکین بە یەكێك لە وڵاتە سەرەکییەكانی پاڵپشتی پیۆنگ یانگ دادەنرێت كە بەهۆی سەپاندنی سزای توندەكانەوە بە یەکێک لە گۆشەگیرترین وڵاتانی جیهان دادەنرێت.

سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز و پتەو لەنێوان هەردوو وڵاتی چین و كۆریای باكور هەیە، بەڵام بە دەگمەن سەرۆکی ئەو وڵاتانە سەردانی یەكتر دەكەن.

دوایین سەردانی شی جین پینگ بۆ وڵاتی كۆریای باكوری لە ساڵی 2019 بوو، پێشتریش لە ساڵی 2005 هو جینتاو سەرۆكی ئەو كاتی چین، سەردانی كۆریای باكوری كردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.