یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ مه‌به‌ستی پشتگیریی مرۆیی بۆ گه‌لی لوبنان، پاكێجێكی گه‌وره‌ی هاوكاریی دارایی پیشكه‌شی لوبنان كرد بۆ مه‌به‌ستی بونیادنانه‌وه‌ی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كان و دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستیی و خواردن و كه‌لوپه‌لی مرۆیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پاکێجێکی نوێی پشتیوانیی دارایی بۆ سوپا و گه‌لی لوبنان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ (116 ملیۆن دۆلار)، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنی سوپای لوبنان و بوژانه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی ئاواره‌ی لوبنان.
جێی باسه، له ماوه‌ی ڕابردوودا به پاساوی هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵڵا بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل له‌شكركێشی كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری لوبنان و هێرشه‌كانی زیانی زۆری گیانی و ماددی به هاووڵاتییانی سڤیل گه‌یاند و خه‌ڵكێكی زۆر ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ئاواره‌بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.