Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 09:36

نەتانیاهۆ: من و ترەمپ هاوڕاین لەسەر چەککردنی حزبوڵا و داماڵینی چەک لە لوبنان

بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هاوئامانجن بۆ داماڵینی چەکی حزبوڵا و کردنی لوبنان بە وڵاتێکی بێ چەک، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC)ی ئەمریکی، کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، هێرشی توندی کردە سەر حزبوڵا و گوتی: "حزبوڵا بریکارێکی ئێرانە، تەواوی هاووڵاتیانی لوبنانی بە هەڕەشەی چەک دیل کردووە و خاکی لوبنان وەک سەکۆیەک بۆ ئاراستەکردنی مووشەکی تیرۆریستی و درۆنی کوشندە بەرەو شارەکانمان و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانمان بەکاردەهێنێت."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە مەرجی سەرەکی بۆ ڕزگارکردنی لوبنان و گەیشتن بە ئاشتی، نەمانی چەکە لەلای حزبوڵایە. لەو بارەیەوە گوتی: "ئەگەر دەمانەوێت لوبنان ڕزگار بکەین و ئاشتی لەنێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بەدیبهێنین "کە ئەمە خواستی منە ــ"پێویستە حزبوڵا لە جبەخانە چەکەکانی دابماڵین و لوبنان ببێتە ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک."

لە کۆتایی قسەکانیدا نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دیدگایە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت و گوتی: "دەزانم کە ئەمە ئامانجێکی هاوبەشە لە نێوان من و ترەمپ دا، ئەوەش ئەو کارەیە کە دەبێت ئەنجامی بدەین."

ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی سەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل بەردەوامییان هەیە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕەکە بەردەوامن.

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.