Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 06:09

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سوپای ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو کرد، بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو سەربازیان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە شاری هەولێر.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەم بۆ کۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا لە هەولێر، گیانیان لەدەستدا".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و نزا و پاڕانەوەی بۆ خێزان و ئازیزانی ئەو دوو سەربازە هەیە. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە بایەخی پەیوەندییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە بە بەرزییەوە نرخاندن بۆ ڕۆڵ و کارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەردەوامییان لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.