بڕیار وایه ڕۆژی هەینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه وەزیرانی تەندروستی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی "نائاسایی" ئەنجام بده‌ن بۆ تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە ئەفریقای ناوەڕاست، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی ڕێگریی كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له وڵاتانی ئه‌وروپا.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی قوبرس كه له هه‌مان كاتدا گوتەبێژی پۆستی سەرۆکایەتی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی کۆنفرانسی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا و ڕێگرییه‌كانی بەڕێوەدەچێت.
ڕوونیشیکردەوە، له كۆبوونه‌كه‌دا وەزیرەکان باس لە ئامادەکاری و ڕێوشوێنی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان وڵاتانی ئەندام له یه‌كێتییه‌كه ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا هەفتەی ڕابردوو داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کۆنترۆڵی سنوورەکان توندتر بکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا، هەروەها داوای کرد بە ڤیدیۆ کۆنفرانسی بەپەلەی وەزیرانی تەندروستی ئەنجام بدرێت.
جێی باسه، پێشتر یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو کە مەترسی ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ ئەوروپییەکان زۆر کەمە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.