Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 05:11

مەكتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد بەبۆنەی 51 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیانەوە.

مەكتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند "جارێكی دیكە جەخت لەسەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان دەكەینەوە".

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان:-

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بە بۆنەی(51)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین. 

لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

31ی ئایاری 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.