Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 05:37

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەحمەد دەشتی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئە‌حمەد دەشتی کرد

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری گەلەکەمان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان و نووسەر و شاعیری نیشتیمانپەروەر و هەڵگری مەدالیای بارزانی مامۆستا (ئەحمەد دەشتی)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی و هەموو تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

27ی ئایاری 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.