Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاراستەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی، جەختی لە گرنگیی ئەم بۆنەیە بۆ چەسپاندنی تەبایی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان کردەوە.


دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی مەلامەستەفا بارزانی:

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەرجەعی باڵای نیشتمانمان، ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین، کە هەمیشە چەتری ئیرادە و ناسنامەی گەلەکەمان بووە لە قۆناغە سەختەکاندا. سەری ڕێز لەبەردەم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیداندا دەچەمێنینەوە و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانان دەنێرین.

ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە وەرچەرخانێکی نوێ بۆ چەسپاندنی تەبایی، ئارامیی سیاسی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، و دەروازەیەکی ڕوون بێت بۆ بەدیهاتنی تەواوی ئاواتە باڵا و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

دووبارە جەژنی هەمووان پیرۆز بێت، و هەمیشە لە خۆشی و  تەبایی دا بژین.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.