ئەمڕۆ سێشەممە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێران دەبێت بە هەر ڕێگەیەک بێت گەرووەکە بکاتەوە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە گەرووەکە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە و وەک ڕۆبیۆ دەڵێت "دەستی بەسەردا گیراوە". گوتیشی: "ئەم گەرووە مافی هەموو جیهانە و نابێت لەلایەن هیچ لایەنێکەوە قۆرغ بکرێت."
ئەم لێدوانەی مارکۆ ڕۆبیۆ دوای ئەوە دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی "بەرگرییانە"ی کردە سەر ئێران. ڕۆبیۆ جەختی کردەوە کە پێویستە ئێران بەزوویی گەرووەکە بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە جیهان لە داخستنی ئەو گەرووە بێزار بووە و چیتر قبوڵی ناکات؛ بۆیە بە هەر جۆرێک بێت، چ بە ڕێککەوتن بێت یان بە جەنگ، دەبێت گەرووەکە بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.