بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مافی تەواوەتی بە دەوڵەتی ئیسرائیل بەخشیوە بەرگریی لەخۆی بكات لە سەرجەم ئەو بەرانەی شەڕیان تێدا دەكات لە نێویاندا لوبنان.
ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ لەكاتێكدایە كە هەواڵی رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر نزیكە.
نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژێک دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاوی كردۆتەوە، ڕایگەیاندووە: سەرۆک ترەمپ جەختی لەسەر مافی تەواوەتی ئیسرائیل کردووەتەوە لە بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر بە هەڕەشەکان لە سەرجەم بەرەکاندا، بە لوبنانیشەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسانی ئێرانی پێشتر چەندین جار جەختیان لەوە کردبووەوە کە تاران سوورە لەسەر ئەوەی هەر لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بكرێت، دەبێت پابەندبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلی بە ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ حزبوڵا لە لوبنان لەخۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.